وەفدی باڵای یەکێتی لەگەڵ محەمەد حەلبووسی کۆبووەوە
٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
وەفدی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی و پێکهاتوو لە هەر یەکە لە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، خالید شوانی و یوسف گۆران، لە بەردەوامی کۆبوونەوەکانیدا لە بەغدا لەگەڵ محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی پارتی تەقەدوم کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ شەممە بەڕێوەچوو، ئاڵوگۆڕی بیروڕا کرا لەبارەی چۆنییەتی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق.
هەردوولا هاوڕابوون، کە دەبێت حکومەتی نوێ لەسەر بنەمای رەزامەندیی و خواست و داواکارییەکانی هەموو پێکهاتەکانی عێراق پێکبهێنرێت و وەک یەک خزمەتی هەموو پێکهاتەکان و هاوڵاتییانی عیراق بکات.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی بە ئاماژەدان بە دۆخی ناوچەکە، بە پێویستی زانی لایەنە سیاسییەکانی هەموو پێکهاتەکانی عیراق هاوکار و هەماهەنگ بن و پێکەوە کار بکەن بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری عیراق.
ئەمە لە کاتێكدایە، هەر ئەمڕۆ وەفدی یەکێتی ەب سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی چەندی کۆبونەویە تریان، لەسەر رەوشی ئێشتای عێراق وهەنگاونان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی لەگەڵ لایەنە شیعەکاندا ئەنجامدا.



