وەفدێکی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی و ئەندامێتی دەرباز کۆسرەت رەسوڵ و خالید شوانی، ئەمڕۆ شەممە 24ی کانوونی دووەمی 2026، لە بەغداد لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان کۆبوەوە.

لە کۆبونەوەکەدا، وەفدی یەکێتی جەختیانکردەوە لەسەر پێویستی پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز و کارا کە رەزامەندیی هەمو پێکهاتەکانی لەسەربێت و کار بۆ جێبەجێکردنی دەستور، گەشەپێدانی ئابوری و باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان بکات.

هەر لە کۆبونەوەکەدا، وەفدەکە رونیکردەوە، یەکێتی پێیوایە دەبێت ئەولەوییەتی حکومەتی داهاتوی عیراق، چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بێت لەسەر بنەمای دەستور.