قوباد تاڵەبانی لە بەغداد لەگەڵ سودانی کۆبوەوە
راهۆز
٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
وەفدێکی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی و یاوەری دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، گەیشتە بەغداد و یەکەم کۆبونەوەی لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق ئەنجامدا.
بەپێی زانیارییەکانی کوردسات نیوز، کۆبونەوەکە کۆتایی هاتووە و تیایدا تاوتوێی رەوشی سیاسی عیراق و هەرێمی کوردستان کراوە.
سەمیر هەورامی، وتەبێژی قوباد تاڵەبانی، پێشتر رایگەیاندبو، وەفدەکەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان زنجیرەیەک کۆبونەوەی دیکە لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی عیراق ئەنجام دەدات.



