سەرۆک کۆمار پێشوازی لە سەرۆکی پارتی تەقەدوم دەکات
٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
د. لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عیراق، لە بەغداد پێشوازیکرد لە محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پارتی تەقەدوم.
لە میانی دیدارەکەدا کە رۆژی پێنجشەممە 22- 1- 2026 بەڕێوەچوو ، باس لە بارودۆخی گشتی وڵات کرا و جەختکرایەوە لەسەر پتەوکردنی سەقامگیری سیاسی و پاڵپشتیکردنی هەوڵە نیشتمانییە هاوبەشەکان بۆ خزمەتکردنی بەرژەوەندییەکانی گەلی عیراق.
سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە لە گرنگی پەلەکردن لە تەواوکردنی مەرجە دەستوورییەکان لە ماوەی دیاریکراوی خۆیاندا و ئاماژەیکرد کە پابەندبوون بەم وادانە پایەیەکی بنەڕەتییە بۆ چەسپاندنی سیستەمی دیموکراسی و بەهێزکردنی متمانەی هاووڵاتیان بە دامەزراوە دەستوورییەکان.
سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە لە سەر گرنگی چڕکردنەوەی هەوڵەکان و هاریکاری نێوان هەموو هێزە سیاسییەکان و کارکردن بە گیانی بەرپرسیارێتی نیشتمانی بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگەکانی ئێستا و هێنانەدی گەشەسەندنی هەمەلایەنە و چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە سەرتاسەری وڵات.
هەروەها لە دیدارەکەدا باس لە پێشهاتی ئیقلیمی و نێودەوڵەتیی و کاریگەرییان لە سەر گۆڕەپانی عێراق و هەروەها پێویستی پاڵپشتیکردنی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان کرا بۆ بەرەوپێشبردنی ئاشتی و ئاسایش لە ناوچەکە و جیهاندا.
لای خۆیەوە محەمەد حەلبوسی سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ سەرۆک کۆمار دەربڕی و جەختیکردەوە لە پەرۆشی خۆی بۆ پشتیوانی لە هەوڵەکان بە ئامانجی پتەوکردنی سەقامگیری سیاسی و هەنگاونان بەرەو پێشەوە لە جێبەجێکردنی ئەرکە نیشتمانییەکان بە شێوەیەک کە ویستی گەلی عێراق بەدیبێنێت.




