سەرۆک کۆماری عیراق پێشوازی له باڵیۆزی بەریتانیا کرد
٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
د. لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عیراق، ئەمڕۆ لە کۆشکی بەغداد پێشوازیی لە عیرفان سدیق باڵیۆزی بەریتانیا لە عیراق کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و چۆنیەتی پەرەپێدانی هاوکاری هاوبەش بۆ خزمەتکردن بە بەرژەوەندییەکانی هەردوو گەل و بەهێزکردنی سەقامگیری لە ناوچەکە و پەرەسەندنەکانی بارودۆخی ناوچەکە و دەرئەنجامەکانی بەتایبەتی ئەوەی سوریا بەخۆیەوە دەبینێت تاوتوێ کرا و سەرۆک کۆمار جەختی لەسەر پێویستی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکە و چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ پاراستنی سەرجەم پێکهاتەکانی کۆمەڵگای سوریا و پاراستنی یەکڕیزی پێکهاتەی نیشتمانی خۆی لە تیرۆریستان و ئامانجەکانی داعش کرد.
لای خۆیەوە باڵیۆز جەختی لە پەرۆشی بەریتانیا کردەوە بۆ بەهێزکردنی چوارچێوەی هاوکاری لەگەڵ عیراق لە بوارە جیاجیاکاندا و ئاماژەی بە گرنگی بەردەوامی دیالۆگ و هەماهەنگی هاوبەش کرد بۆ رووبەڕووبوونەوەی قەیران و ئاڵەنگاریەکانی ناوچەکە.



