بە مەبەستی دڵنیابونەوە لە ئامادەیی هێزەکانی عیراق، محەمەد شیاع سودانی سەردانی بنکەی سەربازی بنکەی عەین ئەسەدی کرد، ئەمەش لە دوای ئەوە دێت  لە چەند رۆژی رابردوودا بنکەکە لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە تەسلیمی عیراق کرایەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، محەمەد شیاع سودانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عیراق، گەیشتە بنکەی عەین ئەسەد لە رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار، بە مەبەستی بەدواداچون بۆ ئاگاداربوون لە ئامادەیی یەکە سەربازییەکان، کە کۆنتڕۆڵی  سنووری عیراقی-سووریایان کردووە.

وەک دڵنیایدان بە سودانی، لەکاتی چونی بۆ بنکەی عەین ئەسەد، چوار فڕۆکەی جەگی لە جۆری ئێف -16 لە چوارچێوەی راهێنانێکی تاکتیکیدا بۆ چاودێریکردن و پشکنین و جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان ئۆپراسیۆنێکیان ئەنجامدا.

ئەمەش لە کاتێکدایە لە سوریا گۆڕانکاری نوێ بەڕێوەیە و عیراقیش وەک ئامادەکارییەک بۆ هەر پێشهاتێکی نوێ و رێگریکردن لە هەر هەوڵێکی دزەکردن لە سنورەوە ئامادەکاری تەواوی کردوە و لە چەند رۆژی رابردوشدا بنکەی عەین ئەسەدیان لە هێزەکانی هاوپەیمانان وەرگرتەوە.