مارک ساڤایا:لە عیراقدا گروپەچەکدارەکان نیشانەن و گەندەڵی نەخۆشییەکەیە
بڵند
٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
مارک ساڤایا، بەردەوامە لە هۆشداریدان لە رەوشی عێراق و لە نوێترین پەیامیدا دەڵێت؛ ئەگەر بڕیارە عیراق چاک بکرێت، دەبێت سەرەتا و بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە رووبەڕووی گەندەڵی ببنەوە.
مارک ساڤایا، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆکاروباری عیراق، لە ئێکس پەیامێکی بڵاوکردوەتەوە وئاماژەی بەوەکردوە، بە ودی دەزانێت چۆن پارەی نایاسایی سپی دەکرێتەوە و رەوانە دەکرێت، تەنها لە رێگەی بەرپرسە باڵاکانەوە ناڕوات بەڵکو و گرنگتر ئەوەیە، لە رێگەی چینە نزمەکانەوە دەڕوات، وەک ئەندامانی خێزان، هاوڕێیان، پاسەوانەکان و شۆفێرەکان.
ساڤایا جەختیکردوەتەوە، ئەم تۆڕەدروستکراوە بۆ سپیکردنەوە ناردنی پارە پارێزگاری و نکۆڵیکردن دروست دەکات لە هەمان کاتدا، ئەم سیستەمەی عیراق بە تەواوی بە کارایی دەهێڵێتەوە و لە رێگەی ئەم سیستەمەوە، گروپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران بە شێوەیەکی دارایی بەهێزکراون، پارێزراون و بەردەوام بوون.
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەکردوە، ئەمە تۆڕێکی زۆر ئاڵۆز و بە ئەنقەست دروستکراوە، کە بۆ ماوەی زیاتر لە دوو دەیەیە چالاکە و بە سەرکەوتوویی رێساکان، چوارچێوەکانی پابەندبوون و میکانیزمەکانی وردبینی نێودەوڵەتی بڕیوە.
ساڤایا، نوسیویشیەتی؛ هەر هەوڵێکی جددی بۆ سەقامگیرکردنی عیراق، گێڕانەوەی سەروەری و هەڵوەشاندنەوەی گروپە چەکدارەکان، دەبێت بە هەڵوەشاندنەوەی تۆڕەکانی گەندەڵی دەست پێبکات، کە پارەیان بۆ دابین دەکەن و دەیانپارێزن و ئەو سەرچاوانەی پەرەی زۆری گەندەڵی کۆدەکەنەوە وەک لیستی مووچەی ساختە، قەرزی ساختە و دارایی خەیاڵی دەبێت بوەستێنرێت و لەناوببردرێن، ئەگەرنا هەموو هەوڵێکی تر شکست دەهێنێت.



