نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عیراق، بڵاویکردوەتەوە، محەمەد شەیاع سودانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات "هەسەدە" ئەنجامدا و تێیدا نوێترین رەوشی سوریا و روداوە ئەمنییەکانیان تاوتوێ کرد.

وەک لە راگەیەندراوەکەی سەرۆک وەزیراندا هاتووە؛ لە میانەی پەیوەندییەکەدا لە ژێر رۆشنایی پێشهات و روداوە ئەمنییەکانی ئەم دواییەدا  رەوشی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە و بارودۆخی عیراقیان تاوتوێ کرد.

سودانی جەختی کردوەتەوە  لە پێویستی چەسپاندنی گفتوگۆ لەم قۆناغە گرنگەدا، بە شێوەیەک مافی هەموو پێکهاتەکانی سوریا دەستەبەر بکات و یەکڕیزی و ئاسایشی وڵات بپارێزێت.

هەروەها رێگری بکرێت لە هەڵاتنی تیرۆریستان لە زیندانەکان و تێکدانی ئاسایش و سەقامگیری سوریا و عیراق بەتایبەتی و تەواوی ناوچەکە بە گشتی.