عیراق ئامادەکاری دەکات بۆ پێشهاتی نوێ و توندتۆڵکردنەوەی سنورەکانی لەگەڵ سوریا
بڵند
٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
محەمەد شیاع سودانی، بە ئامادەبوونی فەرماندە سەربازییەکانی هەرێم كۆبونەوەیەكی ئەمنی بەپەلەی ئەنجامدا و فەرمانی دا بە گرتنەبەری مامەڵەی توند لە بەرانبەر هەر هەوڵێکی دزەکردن لە سنورەکان و بەدواداچون کردن بۆ پێداویستییەکانی هێزەکانی پاسەوانی هەرێمی کوردستان.
ئەمڕۆ سێشەممە، محەمەد شیاع سودانی، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان عیراق، سەرۆکایەتی کۆبونەوەیەکی بەپەلەی ئەمنی کرد، بە ئامادەبوونی فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەو سەرکردە فەرماندە ئەمنییەکان و نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستانی لە بەغداد و سەرۆکی ئەرکانی پاسەوانی هەرێمی کوردستان.
مەبەستی سەرەکی کۆبونەوەکە تاوتوێکردنی روداوە خێرا پەرەسەندووەکانی سوریان و ئەو ئاستەنگانی رووبەڕووی ناوچەکە دەبنەوە،.
لە کۆبونەوەکەدا سەرۆک وەزیران جەختی لە پاراستنی ئاسایشی سنورەکان کردەوە بەتایبەتی سنوری سوریا و دڵنیای دا
گروپە تیرۆریستییەکان توانای ئەنجامدانی هیچ هێرشێکیان نییە لە سنورەکان یاخود لە ناو شآرەکاندا.
ئاماژەی بەوەشکرد، فەرمانیداوە بەوەی مامەڵەیەكی توند بکرێت بۆ هەر هەوڵێکی زیان گەیاندن بە تێکدانی ئاسایشی سنورەکان .
بە گوێرەی راگەیندراوی نوسینگەی سودانی، لە کۆبونەوەکەدا فەرمانیداوە بەدواداچون بۆ پێداویستییەکانی هێزەکانی پاسەوانی هەرێمی کوردستان بکرێت و پشتیوانی تەواویان بۆ دابینبکرێت



