میدیا عیراقییەکان: بەرەبەیانی ئەمڕۆ مارك ساڤایا گەیشتە شاری هەولێر
بڵند
١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
میدیا عیراقییەکان بڵاویانکردوەتەوە، بەرەبەیانی ئەمرۆ مارک ساڤایا، نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری عیراق گەیشتە هەولێر و هاتنەکەی هاوکاتە لەگەڵ کاتی کۆبونەوەکەی تۆم باراک و مەزڵوم کۆبانێ لە هەولێر.
لە دوایین لێدوانەکانیدا ساڤایا رایگەیاندبوو لەگەڵ "بڕیاردەرانی دروست" لە عیراق کاردەکات و جەختیکردوەتەوە لەسەر کارکردن بە کردەوە نەک تەنها قسەکردن.
هاتنی ساڤایا لە کاتێکدایە، بڕیارە ئەمڕۆ تۆم باراک، نوێنەری ترەمپ بۆ سوریا بگاتە هەولێر و لەگەڵ مەزلوم کۆبانێ، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات کۆببێتەوە و مەبەست لە کۆبونەوەکەش بە ئامانجی کەمکردنەوەی پێکدادانەکانی سوریایە و هێورکردنەوەی رەوشەکەیە.



