وەزارەتی گواستنەوەی عیراق رەتی دەکاتەوە گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان تورکیا و عێراق وەستابن
بڵند
١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
دوای ئەوەی ژمارەیک میدیا بڵاویان کردەوە کە گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عیراق و تورکیا وەستێندراون، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عیراق رایگەیاند، گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عیراق و تورکیا بەردەوامن و رانەوەستاون.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، مەیسام ئەلسافی، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عیراق رایگەیاند، گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان تورکیا و عیراق بەردەوامن و رانەوەستاون.
ناوبرا ئاماژەی بەوەشکردوە، تەنها هێڵە ئاسمانیەکانی تورکیا خشتەی گەشتەکانیان لە شەوەوە بۆ رۆژ گۆریوە هاوشێوەی هێڵە ئاسمانییەکانی تر و ئەم رێکارەش کاتییە.
ئەمە لە کاتێکدایە، ژمارەی میدیا بڵاویان کردەوە تورکیا بەبێ باسکردنی هۆکارەکەی گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ عراق راگرتووە.



