شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، خانمی یەکەمی عیراق  پەیامێکی هاوخەمی ئاراستەی ئیلهام ئەحمەد، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەر دەکات ، بەهۆی گیان لە دەستدانی حەوت ئەندامی بنەماڵەکەی لە کۆمەڵکوژیەکەی شێخمەقسود وئەشرەفییە 

لە پەیامەکەی شاناز ئیبراهیم ئەحەمەد دا هاتووە؛ بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی شەهیدبوونی حەوت کەسم لە ئەندامانی ماڵباتە تێکۆشەرەکەت بیست، کە لە کۆمەڵکوژییەکەی شێخمەقسود وئەشرەفییە گیانی پاکیان بە کورد و مرۆڤایەتی بەخشی.

خانمی یەکەمی عیراق ئاماژەی بەوەشکردوە؛ ئیتر داخ لە سەر داخ و خەم لە دوای خەم و کۆست لە دوای کۆست دیاری و بەرهەمی ئەم رۆژگارە نامۆیەن کە بۆ نەتەوەکەمان بەڕێوەن.

دەقی پەیامەکەی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد, خانمی یەکەمی عیراق

خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد پەیامێکی هاوخەمی ئاراستەی خاتوو ئیلهام ئەحمەد دەکات، ئەمە دەقەکەیەتی:

خوشکی ئازیز و تێکۆشەرم ئیلهام ئەحمەدی سەربەرز

بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی شەهیدبوونی حەوت کەسم لە ئەندامانی ماڵباتە تێکۆشەرەکەت بیست، کە لە کۆمەڵکوژییەکەی شێخمەقسود وئەشرەفییە گیانی پاکیان بە کورد و مرۆڤایەتی بەخشی.

ئیتر داخ لە سەر داخ و خەم لە دوای خەم و کۆست لە دوای کۆست دیاری و بەرهەمی ئەم رۆژگارە نامۆیەن کە بۆ نەتەوەکەمان بەڕێوەن. نەتەوەیەک کە باشترین رۆڵەکانی بۆ ئازادی و بەختەوەری مرۆڤ لەم جیهانە ئەکاتە قوربانی کەچی زلهێزەکانیش چاو لەو هەموو نەهامەتی و لەو هەموو خوێنە ئەپۆشن کە بەدەستی تاریکپەرستان و دوژمنانی روناکی لە جەستەی گەلەکەمان ئەڕژێت.

شەهید بوونی حەوت ئەندامی ماڵباتەکەت تا بڵێی کۆستێکی گەورەیە، هەروەها ئازارێکیشە لە ناخ و رۆحی هەموو نیشتمانپەروەر و ئازادیخوازێکدایە، بەڵام لە سایەی خۆڕاگری ئێوەو گەلە سەربەرزەکەمان، بارتەقای ئەو ئازارە، هیوا و ئومێد بە ئازادی و ژیانێکی سەربەرزانە، لە دڵماندا زیاتر گەشە ئەکات.

جارێکیتر هاوخەمی ئازارەکانتم و پشتیوانی

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد