د. لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عیراق لە بەغداد پێشوازیکرد لە جۆشوا هاریس، هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لەمیانی دیدارەکەدا تاوتوێی پەرەسەندنەکانی رەوشی ناوچەیی و نێودەوڵەتی و کاریگەرییەکانی لەسەر ناوچەکە کرا.

لە کۆبوونەوەکەدا، هەردوولا پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و چۆنیەتی پتەوکردنیان و بەردەوامی هەماهەنگی و هاوکاری هاوبەش لەسەر پرس و دۆسیەکانی بەرژەوەندی هاوبەش تاوتوێکرد بەمەبەستی بەدیهێنانی بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی هەردوو وڵات.

هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی پەرەسەندنەکانی رەوشی ناوچەیی و نێودەوڵەتی و کاریگەرییەکانی لەسەر ناوچەکە کرا و جەختیان لەسەر پێویستی دوورکەوتنەوە لە گرژی و گرتنەبەری دیالۆگ وەک رێگەیەک بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان کردەوە بەشێوەیەک، کە یارمەتیدەر بێت بۆ پشتیوانیکردن لە ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەیی و نێودەوڵەتی.