ناوی کاندیدان بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عیراق بڵاوکرایەوە
محەمەد رزگار
١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
ناوی کاندیدان بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عیراق بڵاوکرایەوە کە ژمارەیان 15 کاندیدە.
فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڵاویکردەوە، لە كۆی ئەو ناوانەی وەك كاندید بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار تۆماركرابوون، 15 ناو مەرجە یاساییەكانیان تێدا بووە و بە كاندید بۆئەو پۆستە پەسەندكراون.
هاوکات ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو کەسانەی خۆیان بۆ ئەو پۆستە کاندیدکردووە و ناویان لە لیستەکەدا نییە، ماوەی سێ رۆژیان لەبەردەستدایە بۆ تانەگرتن و داواکەیان بەرزدەکرێتەوە بۆ دادگای باڵای فیدراڵی.



