بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق لە بەغداد کۆبوونەوە.
 
لە کۆبوونەوەکەدا رەفعەت عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی یەکێتی و خالید شوانی، وەزیری دادی عیراق ئامادەیبوون، پێشهات و گۆڕانکارییە سیاسییەکان گفتوگۆیان لەبارەوەکرا و پێویستی بەردەوامی دیالۆگی نێوان لایەنەکان بۆ زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەکاندا جەختی لەسەرکرایەوە.
 
لەکۆبوونەوەکەدا دووپات لە پابەندبوون بە وادەی دەستووری بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز کە بنەماکەی خزمەتکردنی خەڵک بێت کرایەوە بە شێوەیەک ببێتە مایەی ئاوەدانکردنەوەی زیاتر وڵات.