دەستەی گشتی گومرگەكانی عیراق رایگەیاند، پێشبنی دەكەن داهاتی سەرجەم گومرگەكانی لە ئەمساڵدا بگاتە زیاتر لە 10 ترلیۆن دینار.

ئەحمەد جاسم عكێدی، بەرپرسی بەشی بەهادان لە دەستەی گشتی گومرگەكانی عیراق ئاماژەیان بۆ ئەوەكردووە، لە ساڵی رابردوودا داهاتی گومرگەكانی عیراق دوو ترلیۆن و 500 ملیار دیناری تێپەڕاندووە ئەوەش بۆ یەكەم جارە لە مێژووی عیراق داهاتی گومرگیەكان بگاتە ئەو رێژەیە.

ئاماژەی بەوەشكرد، پێشبینی دەكرێت ئەمساڵ لەگەڵ جێبەجێكردنی سیستمی ئاسیكودا و باجی گومرگی نوێ داهاتەكان لانیكەم چوار بۆ شەش هێندە زیادبكەن ، 10 ترلیۆن دینار تێپەڕێنێت، ئەوەش لەگەڵ زیادكردنی 16 هەزار و 400 كەلوپەلی گومرگی كە باجی نوێ دەیانگرێتەوە.