وەزارەتی نەوتی عیراق رایدەگەیەنێت، ئەو قەیرانی غازەی ئێستا هەیە "دەستکردە" و هیچ کێشەیەک لە بەرهەمهێناندا نییە، هاوکات بڕێکی زیاتر لە غازی شل رەوانەی وێستگەکان دەکەن.

ساحیب بەزون، وتەبێژی وەزارەتی نەوت ئاشکرای کرد، هیچ قەیرانێکی راستەقینە لە دابینکردنی غازدا بوونی نییە و ئەوەی رودەدات "شێواندنێکی بە ئەنقەستە" لەلایەن هەندێک لە گوازەرەوەکانەوە و رێکاری توندیان بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

وتەبێژەکە جەختی کردەوە، غازی ماڵان لە هەموو وێستگەکان بە بڕێکی زۆر بەردەستە و وەزارەت ئامادەیە کاروانی زیاتر بۆ هەر ناوچەیەک بنێرێت کە پێویستی پێی بێت.

سەبارەت بە توانای بەرهەمهێنان، وەزارەتی نەوت ڕوونیکردەوە کە عێراق لە غازی شلدا گەیشتووەتە ئاستی "خۆژێنی" و بەم دواییانە زیاتر لە 20 هەزار تۆنی هەناردە کردووە و بڕێکی دیکەش ئامادەیە بۆ هەناردەکردن.