بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی عیراق، لە كۆتایی ئەم هەفتەیە بەفربارین لە ناوچە شاخاوییەكان دەستپێدەكاتەوە.

بەشی پێشبینی دەستەی كەشناسی عیراق بڵاویكردەوە، لە رۆژی پێنجشەممە و هەینی داهاتووەوە بارانبارین لە ناوچە جیاجیاكان بەبڕی جیاواز دەستپێدەكات و بەفر لە ناوچە بەرز و شاخاوییەكان دەبارێت و پلەكانی گەرما دادەبەزن و خێرای با چالاك دەبێتەوە.

لەبارەی كەشوهەوای رۆژی شەممەی داهاتووش، كەشناسی عیراق رایگەیاندووە، بارانبارین و بەفر بەردەوام دەبێت و لەگەڵیدا خۆڵبارین زیاد دەكات و لە هەندێك شوێنیش پلەكانی گەرما دەگەنە سفر.
بۆ سبەینێش، پلەكانی گەرما مامناوەند دەمێننەوە، لە سلێمانی 14 پلە و لە هەولێر و دهۆك 15 و لە كەركوكیش 16 پلە تۆمار دەكرێت و نزمترین پلەی گەرماش لەو شارانە لەنێوان سفر بۆ دوو پلە دەبێت.