فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی عیراق دەڵێت، بەپێی پلانی ساڵی 2026، ژمارەی سەربازانی سوپا لە شارەكان كەمدەكرێنەوە.

قەیس محەمەداوی جێگری فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی عیراق رایگەیاند، پلانی ئەمنیی بۆ ساڵی 2026 ئەوەیە ناوەندی پارێزگاكانی ئەنبار و سەڵاحەدین رادەستی وەزارەتی ناوخۆ بكرێت.
وتیشی، هەر بەپێی پلانەكان ژمارەی سەربازەكان لە شار و خاڵەكانی پشكنین كەم دەكرێنەوە بەو ئامانجەی سوپا تەرخان بكرێت تەنها بۆ جێبەجێكردنی ئەركەكانی خۆی و ئەركی زیاتریش بدرێتە وەزارەتی ناوخۆ.
جێگری فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی عیراق راشیگەیاند، لە ساڵانی رابردوودا بەشێوەیەكی گشتی پارێزگاكان سەقامگیری ئەمنیی گەورەیان بەخۆیانەوە بینیوە.