سەرۆک کۆماری عیراق لە یادی 105 ساڵەی دامەزراندنی سوپای عیراقدا، پەیامێکی بلاوکردەوە و تێیداهاتووە، "سوپای عیراق، شانبەشانی هێزە ئەمنییەکانی دیکەمان وەک پۆلیس، هێزەکانی حەشدی شەعبی و پێشمەرگە قوربانییەکی بێئەندازەیان داوە لە بەرگریکردن لە خاکی عیراق و شکۆمەندی گەلەکەی".

دەقی پەیامەکەی سەرۆک کۆمار

لە یادی 105 ساڵەی دامەزراندنی سوپای عێراقدا، مێژووی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و پاراستنی ئاسایشی هاونیشتمانیان و پشتیوانی نەگۆڕ بۆ گەلی عێراق و قەڵغانێکی بەهێز بۆ گەلەکەمان وەبیر دێنینەوە.

سوپای عێراق، شانبەشانی هێزە ئەمنییەکانی دیکەمان- پۆلیس، هێزەکانی حەشدی شەعبی و پێشمەرگە- قوربانییەکی بێئەندازەیان داوە لە بەرگریکردن لە خاکی عێراق و شکۆمەندی گەلەکەی. 
ئەوان لە بەرامبەر تیرۆر و توندڕەویدا داستانی قارەمانانەیان تۆرمارکردوە و بەشدارییان کردووە لە بەدەستهێنانی سەرکەوتن و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری، بەمەش پابەندبوونیان بە ئەرکی نیشتمانی دووپاتکردووەتەوە.

لە کاتێکدا سڵاو لە ئەندامانی قارەمانی سوپاکەمان بەم بۆنەیەوە دەکەین، بە ڕێزەوە یادی شەهیدە مەزن و سەرڕاستەکانی عێراق دەکەینەوە کە گیانیان لە پێناو نیشتماندا بەخشی. ئێمە پێزانینی قووڵی خۆمان بۆ خانەوادە و ئارامیان دەردەبڕین و ستایشی هەوڵ و دۆخی  برینداران دەکەین و هەموو ئەوانەی بەردەوامن لە پاراستنی پێگەی شکۆمەندی و بەرگریکردن لە ئاسایش و یەکڕیزی عێراق.

لەم بۆنەیەدا جەخت دەکەینەوە لەسەر پێویستی پاڵپشتیکردنی دامەزراوە سەربازییەکان و پەرەپێدانی توانای پیشەیی و تەکنیکییان و چەسپاندنی بیری نەتەوەیی، بەگوێرەی ڕۆڵی دەستووری لە پاراستنی عێراق و سەروەریەکەی.

هەموو ساڵێک عێراق ئاسایش و ئارامی و سەقامگیری زیاتر بەخۆوە ببینێت.

د.لەتیف جەمال ڕەشید
سەرۆک کۆمار
فەرماندەی باڵای هێزە چەکدارەکان
5کانونی دووەم 2026