ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كۆدەبێتەوە
هادی
٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كۆدەبێتەوە و سەرۆكایەتی ئەنجومەنەكەش بڕیاریدا مانگانە لانیكەم هەشت كۆبوونەوە بكرێت.
ئەمڕۆ دووەمین كۆبوونەوەی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەڕێوەدەچێت، بڕگەی یەكەمی كارنامەی كۆبوونەوەكەش تایبەتە بە دەنگدان لەسەر پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەنی نوێنەران، بڕگەی دووەمیش بریتییە لە پێكهێنانی لیژنەیەك بۆ دەستنیانكردنی ئەندامانی لیژنە هەمیشەییەكان بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەنەكە، بڕگەی سێیەمی دانیشتنەكەش تایبەتە بە گفتوگۆی بابەتە گشتییەكان.
لە كۆبوونەوەیەكی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقیشدا بڕیاردراوە ئامادەكاری بكرێت بۆ داڕشتنی خشتەی كاری مانگانەی ئەنجومەنەكە بۆئەوەی كارەكان بەخێرایی جێبەجێ بكرێن و مانگانەش لانی كەم هەشت كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران ئەنجام بدرێت.



