فەرمانگەی میدیایی ئەنجومەنی نوێنەران کۆتاییهاتنی پرۆسەی دەنگدانی بۆ هەڵبژاردنی جێگری سەرۆکی پەرلەمان (جێگری دووەم) راگەیاند و راستەوخۆ دەست بە جیاکردنەوەی دەنگەکان کرا.

پەیامنێری کوردسات نیوز لە بەغداد رایگەیاند، کەمێک لەمەوبەر دەرگای سندوقەکانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان داخرا، کە تێیدا رکابەری لە نێوان دوو کاندیدی کورددایە.

بەپێی زانیارییەکان، پرۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکان دەستیپێکردووە بۆ یەکلاییکردنەوەی براوەی پۆستەکە لە نێوان:

  1. شاخەوان عەبدوڵڵا 

  2. رێبوار کەریم 

چاوەڕوان دەکرێت دوای جیاکردنەوەی دەنگەکان، راستەوخۆ ئەنجامەکەی رابگەیەنرێت و دەستەی سەرۆکایەتیی نوێی پەرلەمان تەواو ببێت و دانیشتنی یەکەم کۆتایی پێبهێنرێت.