یەکەم دانیشتنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەردەوامە و بڕیارە هەر ئەمڕۆ دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنەکە هەڵبژێردرێن.

تا ئێستا ئەندامەکان سوێندی یاساییان خواردوە

دەرگای خۆکاندیدکردن بۆ  سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کراوەتەوە

موسەنا سامەڕائی لە کاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کشایەوە

دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەستیپێکردوە

ئێستا هەریەک لە هەیبەت حەلبوسی و سالم عیساوی و عامر عەبدولجەبار، کێبڕێکێی بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەکەن