وەزارەتی كارەبای عیراق: 18 هەزار مێگاوات كارەبا بە سوتەمەنی ناوخۆ بەرهەم دەهێنین
کەژان
٢٩ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥
وەزارەتی كارەبای عیراق رایگەیاند، زیاتر لە 18 هەزار مێگاوات كارەبا بە بەكارهێنانی غاز و سووتەمەنی ناوخۆیی بەرهەمدەهێنرێت.
ئەحمەد موسە، وتەبێژی وەزارەتی كارەبا عیراق ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە، عیراق سەركەوتووبوە لە وەستانی غازی هاوەڵ، رێژەی سوتانی ئەو غازە بەرێژەی لە 71% كەمیكردووە.
وتیشی، لە ئێستادا بەشێوەیەكی كاریگەر سوود لەو غازە لێوەردەگرێت بۆ بەرزكردنەوەی توانای تۆڕی كارەبای ناوخۆی.
ئاماژەی بەوەشكرد، تۆڕی كارەبا لە ئێستادا بە تەواوی پشت بە غاز و سووتەمەنی ناوخۆیی دەبەستێت بۆ بەرهەمهێنانی 18 هەزار بۆ 18هەزار و 700مێگاوات، ئەمەش قەرەبووی ئەو كورتهێنانە دەكات كە بەهۆی وەستانی هەناردەی غازی ئێرانەوە روبەروی وڵاتەكە بۆتەوە.
وتیشی، بەكارهێنانی غازی ناوخۆیی بەم ئاستە لە وردەكاری و جددی ئامانج لێی دڵنیابوونە لە سەقامگیری وزە و دابینكردنی هاوڵاتیان بە بەكارهێنانی سەرچاوە ناوخۆییەكان.



