ئەمڕۆ یەكەم كۆبوونەوەی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەڕێوەدەچێت
لاڤە
٢٩ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥
سەعات 12ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ، یەكەم كۆبوونەوەی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەڕێوەدەچێت.
بەپێی كارنامەكەی، دانیشتنەكە لە دوو بڕگە پێكهاتووە و بڕگەی یەكەمی دانیشتنەكە تایبەتە بە سوێندخواردنی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران.
بڕگەی دووەمیشی تایبەتە بە هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران.



