ئەمڕۆ یەکشەممە 28ـی 12ـی 2025، لایەنە سونەکانی عیراق لەماڵی خەمیس خەنجەر سەرۆکی هاوپەیمانی سیادە لە بەغداد، کۆبوونەوە بۆ دیاریکردنی کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق.

کەمێک پێش ئێستا لایەنەکان کۆبوونەوەکەیان جێهێشت و بڕیارە سەعات 10ـی ئەمشەو جارێکی دیکە کۆببنەوە.

بڕیارە سبەینێ دووشەممە، ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق سەعات 12ـی نیوەڕۆ، یەکەم کۆبوونەوەی خولی شەشەمی خۆی ئەنجامبدات و تێیدا دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنین وێنەرانی عیراق هەڵبژێردرێت.

لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی ئەنجومەنەکە وەک پشکی لایەنە سونەکانی عیراق یەکلایی کراوەتەوە، بەڵام ئەو لایەنانە تا ئێستا لەسەر دیاریکردنی کاندیدێک نەگەشتوونەتە رێککەوتن.