سەرۆک کۆمار پیرۆزبایی لە ساڵیادی دامەزراندنی دادگای تێهەڵچونەوە دەکات
٢٤ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥
د.لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عیراق پیرۆزبایی سەدەمین ساڵیادی دامەزراندنی دادگای تێهەڵچونەوە لە سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری دەکات
د.لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عیراق لە دەقی پیرۆزباییەکەیدا دەڵێت:
بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری بەڕێز، دادوەر فائق زەیدان
سڵاو و سەلامی خودای گەورەتان لێ بێت.
بە بۆنەی سەدەمین ساڵیادی دامەزراندنی دادگای تێهەڵچونەوە، بە خۆشحاڵییەوە پیرۆزبایی خۆمتان ئاراستە دەکەم، هەروەها لە ڕێگەی ئێوەوە پیرۆزبایی دەنێرم بۆ تەواوی دادوەرە بەڕێزەکان و ئەندامانی دەسەڵاتی دادوەری بەڕێز.
سەروەری یاسا و هێنانەدی دادپەروەری، پایەی بنەڕەتین بۆ بنیاتنانی سیستەمێکی دیموکراسی ڕاستەقینە. کۆمەڵ بەبێ دەسەڵاتێکی دادوەری تەندروست و سیستەمێکی یاسایی پتەو ناتوانێت بگۆڕێت بۆ کۆمەڵێکی شارستانی و مۆدێرن.
سەرەڕای ئەو هەلومەرج و ئاڵەنگارییانەی وڵاتەکەمان ڕووبەڕووی بووەتەوە، دەسەڵاتی دادوەری لە سایەی ویستی نەگۆڕ و سەربەخۆیی پیشەیی خۆیدا، بوێرانە و دادپەروەرانە وەستاوە، ڕۆڵی دەستووری خۆی لە چەسپاندنی ڕاستییەکان و پاراستنی دادپەروەریدا بەرز ڕاگرتووە.
وێڕای دووپاتکردنەوەی پاڵپشتی تەواومان بۆ دەسەڵاتی دادوەری، هاوکات جەخت لەسەر گرنگی پاراستن و ڕێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ و ئازادییە گشتی و تایبەتەکان دەکەینەوە، بەو پێیەی کە کرۆکی دادپەروەری و ئامانجی کۆتایی دەوڵەتێکی دەستوورین.
هیوای سەرکەوتنی بەردەوامتان بۆ دەخوازین، هەروەها بۆ دەسەڵاتی دادوەری عێراق پێشکەوتنی زیاتر و دادپەروەری بەردەوام بەدیبێت.
گەرمترین ڕێز و پێزانینمان قبوڵ بکەن.
د.لەتیف جمال ڕەشید، سەرۆک کۆمار



