وەزارەتی کارەبای عیراق رایگەیاند، ناردنی غازی ئێران بۆ وێستگەکانی کارەبا بە تەواوی وەستاوە و بەو هۆیەشەوە بەرهەمهێنانی کارەبا بە رێژەیەکی بەرچاو کەمیکردووە.

بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی کارەبا، بەهۆی راگیرانی غازەکەوە، تۆڕی کارەبای نیشتمانی 4000 بۆ 4500 مێگاوات وزەی کارەبای لەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆ چارەسەرکردنی دۆخەکە و بەردەوامی کارکردنی وێستگەکان، بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی نەوت پەنایان بۆ سووتەمەنی جێگرەوەی خۆماڵی بردووە و دۆخی بەرهەمهێنان لەژێر کۆنترۆڵدایە.