عیراق هاوردەی مریشك و بەرهەمەكانی لە 39 دەوڵەتەوە قەدەغە دەكات
لاڤە
٢٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥
لە ناوەڕاستی كانونی دووەمی ساڵی داهاتووەوە، عیراق هاوردەی مریشكی زیندوو و بەستوو بەرهەمەكانی لە 39 دەوڵەتەوە قەدەغە دەكرێت.
وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بڕیاری قەدەفەكردنی هاوردەی مریشك و بەرهەمەكانی بەهۆی تۆماركردنی ئەنفلۆنزای باڵندەیە لەو 39 وڵاتەوە و لە 15ی كانونی دووەمی ساڵی داهاتووەوە بڕیارەكە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
مەهدی زەمەد قەیسی راوێژكاری وەزارەتەكە رایگەیاندووە، بڕیارەكە مریشكی زیندوو و بەستوو بەرهەمەكانی و هەروەها هێلكە و باڵندەی بریندار و باڵندەی جوانی دەگرێتەوە، لە دیارترین ئەو وڵاتانەش كە بڕیارەكە دەیانگرێتەوە، توركیا و میسر و ئێران و ئیتاڵیا و سوید و بەریتانیان.
بەپێی وەزارەتی كشتوكاڵ، تا ئەو كاتەی ئەو وڵاتانە نەخۆشییەكەیان تێدا بمێنێت، بڕیارەكە بەردەوام دەبێت.



