سوننەكان: پابەندین بەماوەی دەستوری بۆ یەكلایكردنەوەی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
کەژان
٢٢ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥
ئەنجومەنی سیاسی نیشتمانی سوننەكان رایگەیاند، پابەندن بە ماوەی دەستوری بۆ دانیشتنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و دیاركیدنی كاندیدی سەرۆكی ئەنجومەنەكە.
ئەنجوومەنی سیاسی نیشتمانی سوننەكان دوای كۆبوونەوەیان لە راگەیەنراوێكدا،ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە، لە كۆبوونەوەكەیاندا تاوتوێ شایستە دەستوورییەكانی پێكهاتەكەیان و چۆنێتی چارەسەكردنی كێشەكانیان كردوە.
راشیگەیاند، سبەینێ جارێكی دیكە ئەنجومەنەكە كۆدەبێتەوە بۆ یەكلاكردنەوەی پرسە هەڵپەسێردراوەكان بەتایبەتی پرسی دیاریكردنی كاندیدی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران.
هەربەپێی راگەیەنراوەكە لایەنە سوننەكان، جەختیان لە پابەندبوونی خۆیان بە ماوە دەستوورییەكان بۆ یەكلایی كردنەوەی كاندیدی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و ئامادەببون لە دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران.



