سەرۆکی یەکێتی: ئامانجمان خزمەتکردنی هاووڵاتیانە
٢١ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥
٢١ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥
وەزیری وزەی ئەمریکا رایگەیاند، کە پڕۆسە سەربازییەکەیان بەرانبەر بە ئێران کاتی دەبێت و پێشبینی دەکرێت تەنها چەند هەفتەیەک بخایەنێت نەک چەند مانگێک
کریس رایت، وەزیری وزەی ئەمریکا رایگەیاند، لە ئێستادا ناتوانین کەشتییەکان لە گەروی هورمز بپارێزین و جەختی لەوە کردەوە، کە تاکە بژاردە لە کۆتاییدا تێکشکاندنی تواناکانی ئێرانە بۆ هەڕەشەکردن لە وڵاتانی دراوسێ و ئاسایشی گەروە نێودەوڵەتییەکان.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، لە داهاتودا کە گەرووی هورمز دووبارە دەکرێتەوە و هێزەکانیان لەوێ دەبن بۆ لەناوبردنی هەڕەشە ئێرانییەکان.
سەبارەت بە پاراستنی کەشتییە بازرگانییەکان، ناوبراو ئاشکرای کرد، کە لە ئێستادا چاودێریکردنی کەشتییەکان لەلایەن کەشتییە جەنگییەکانەوە جێبەجێ ناکرێت، بەڵام ەب ئەگەری زۆرەوە لە کۆتایی ئەم مانگەدا هێزی دەریایی ئەمریکا دەست بەو کارە دەکات.
هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە بەکارهێنانی یەدەگی ستراتیژیی نەوت یارمەتیدەر دەبێت بۆ تێپەڕاندنی ئەو پشێوییانەی لە بازاڕدا دروست دەبن، بەتایبەت بۆ هاوکاریکردنی بازاڕە ئاسیاییەکان کە زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران بە مەبەستی دڵنیابوونەوە لە دۆخی بازاڕ و دابینکردنی پێداویستییە سەرەکییەکانی هاووڵاتییان لەگەڵ ژمارەیەک لە بازرگانانی بواری خۆراکی سلێمانی کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی پێنج شەممە12ـی 3ـی 2026 بەڕێوەچوو، جێگری سەرۆک وەزیران رایگەیاند: هەموو رێوشوێنێکی پێویست دەگرینەبەر بۆ دابینکردنی خۆراک و پێداویستییە سەرەکییەکانی هاووڵاتییان و جەختیشی کردەوە رێگە نادرێت بە دەستکاریکردنی نرخ و گرانکردنی نرخی پێداویستییەکانی خەڵک.
پاش گفتوگۆکردن لەسەر رێوشوێنەکان، بازرگانان قوباد تاڵەبانییان دڵنیا کردەوە لە کۆگانی سلێمانیدا خۆراک و پێداویستیی سەرەکی هاووڵاتییان دابین کراوە و هیچ مەترسییەک لەسەر بازاڕ نییە، سەبارەت بە هاوردەکردنی خۆراکی پێویست بۆ داهاتووش، قوباد تاڵەبانی ئامادەیی حکومەتی دەربڕی بۆ پێشکەشکردنی هەموو جۆرە هاوکاری و کارئاسانییەک بە بازرگانەکان.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باس لەوەکرا کە کاربکرێت بۆ زیادکردنی بەرهەمی ناوخۆیی و دروستکردنی کارگەی نوێی پیشەسازی خۆراک. لەم بارەیەشەوە پاش گفتوگۆیەکی ورد بڕیار لەسەر هەندێک رێوشوێنی پێویست درا کە حکومەت و کەرتی تایبەت پێکەوە هاوکاربن لە دروستکردنی ژمارەیەک کارگەی نوێ. لەم چوارچێوەیەدا قوباد تاڵەبانی ئامادەیی خۆی و حکومەتی دەربڕی ئاسانکاری پێویست پێشکەشی وەبەرهێنەران و بازرگانان بکات.
وەزارەتی دادی عیراق رایگەیاندوە، لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی بۆ پاراستنی سامانی گشتی و گەڕاندنەوەی پارە دزراوەکان بۆ دەرەوەی وڵات، دەستکەوتێکی یاسایی گرنگی لە شانشینی ئوردن بەدەستهێناوە، بە گەڕاندنەوەی زیاتر لە 107 ملیۆن دۆلاری براوی دەوڵەت.
وەزارەتی داد رایگەیاندوە، بەپێی بڕیارێکی دادگا، بڕی زیاتر لە یەک ملیۆن و حەوت سەد هەزار دۆلار لە یەکێک لە تاوانبارە هەڵاتووەکان وەرگیرایەوە، کە پێشتر بە تۆمەتی زیان گەیاندن بە ماڵی دەوڵەت و خراپ بەکارهێنانی پلە و پۆستەکەی سزای بۆ دەرچوو بوو.
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەم بڕیارە دەرەنجامی بەدواداچوونی ورد و بەردەوامی بەڕێوەبەرایەتی بەڕێوەبردنی داوا دەرەکییەکانی سەر بە وەزارەتی داد بوو لەبەردەم دادگای سەرەتایی عەممان.
ئەوەشیخستوەتەڕوو، دوای ئەوەی وەزارەت سەرجەم بەڵگەنامە و بەڵگە یاساییە پێویستەکانی پێشکەش بە پارێزەرانی دۆسیەکە کرد بۆ سەلماندنی مافی عیراق لەو بڕە پارەیە.
لە کۆتاییدا، دادگای مافی سەرەتایی عەممان بڕیاری کۆتایی و بنبڕی دا بە جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای "بداءة"ی بەغدا/کەرخ، ئەمەش ڕێگە خۆش دەکات بۆ دەستپێکردنی ڕێکارە یاساییەکانی دەستبەسەرداگرتنی موڵک و ماڵە گواستراوە و نەگواستراوەکانی تاوانبارەکە لە ئوردن و گەڕاندنەوەیان بۆ ناو خەزێنەی دەوڵەتی عیراق.