ئەمڕۆ شەممە، بافڵ جەلال تاڵەبانی، لە بەغداد لەگەڵ فایق زەیدان ، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری کۆبوەوە و لە کۆبونەوەکەدا جەختیان لە پابەندبوون بە بنەما دەستوورییەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق کردەوە، سەرۆکی یەکێتی جەختیکردەوە؛ پابەندبوون بە دەستوور تەنیا رێگەچارەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.
 
ئەمڕۆ شەممە، لە میانی سەردانەکانیدا لە بەغداد، بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری کۆبوەوە و سەرۆکی یەکێتی لە کۆبوونەوەکەدا، کە نزار ئامێدی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و د. خالید شوانی، وەزیری دادی عیراق بەشداربوون، جەخت لە پابەندبوون بە بنەما دەستوورییەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق کرایەوە.
 
سەرۆک بافڵ، جەختیشیکردەوە لەوەی پابەندبوون بە دەستوور تەنیا رێگەچارەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و عیراق بەرەو سەقامگیریی زیاتر دەبات.
 

لای خۆشیەوە  سەرۆکی ئەنجومەی دادوەریش جەختیکردەوە لەوەی، یەکەم دانیشتنی ئەنجومەنی نوێی نوێنەران لە 29ی کانونی یەکەمی ئەمساڵ دەبێت پێیوستە سەرۆک و دوو جێگرەکەی هەڵبژێدرێت و لەڕووی دەستوری و یاساییەوە ناکرێت دوابخرێت یاخود درێژبکرێتەوە.