حەمدی شەنگالی، جێگری سەرۆکی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عیراق (سۆمۆ) رایگەیاند، رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا تایبەت بە دۆسیەی نەوت بێ کێشەیە و وەک خۆی جێبەجێ دەکرێت.

حەمدی شەنگالی لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ کوردسات نیوز ئاماژەی بەوەکرد، هیچ گرفتێک لەبەردەم جێبەجێکردنی رێککەوتنی نەوتی نێوان هەولێر و بەغدا نییە و پرۆسەکە بەپێی ئەوەی بۆی دانراوە بەڕێوەدەچێت.

سەبارەت بە ئاستی هەناردەکردنیش، جێگری سەرۆکی سۆمۆ روونیکردەوە کە هەناردەکردنی نەوت بەردەوامە و لە ئێستادا هەوڵەکان بەو ئاڕاستەیەن رێژەی هەناردەکردنەکە زیاد بکرێت.