د.لەتیف رەشید، سەرۆک کۆمار لە بەغداد پێشوازی کرد لە میری ئێزیدایان و بارودۆخی گشتی وڵات و پرسی تایبەت بەکۆمەڵگەی ئێزیدییانیان تاوتوێکرد، سەرۆک کۆمار پابەندبونی تەواوەتی دەوڵەتی عیراقی بۆ پاراستنی مافی هەممو پێکهاتەکان بە ئێزیدییەکانیشەوە دوپات کردەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆک کۆمار د.لەتیف رەشید، ، لە کۆشکی بەغداد پێشوازیکرد لە میر حازم تەحسین بەگ سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای رۆحانی ئێزیدییان.

لەدیدارەکەدا باس لەبارودۆخی گشتی وڵات و پرسی تایبەت بەکۆمەڵگەی ئێزیدییان کرا وجەختیش لەپێویستی چارەسەرکردنی دەرئەنجامەکانی ئەو تاوانانەی بەرامبەریان ئەنجامدرا و رەخساندنی هەلومەرجی گونجاو بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان و پەرەپێدانی سەقامگیری کۆمەڵایەتی کردەوە.

سەرۆک کۆمار پابەندبوونی تەواوی دەوڵەتی عیراقی بەپاراستنی مافەکانی هەموو پێکهاتەکان بە ئێزیدییەکانەوە دووپاتکردەوە کەبەشێکی رەسەنی ناسنامەی نیشتمانین و جەختیشی لە پاراستنی فرەچەشنی ئایینی و کلتووری پایەیەکی بنەڕەتییە لە بنیاتنانی دەوڵەتدا کردەوە.

د. لەتیف رەشید جەختیکردەوە، کە سەرۆکایەتی کۆمار پرسی ئێزیدییەکان دەخاتە پێشینەی ئەرکە نیشتمانی و مرۆییەکانی خۆیەوە، ئاماژەشی بە گرنگی هەوڵی هاوئاهەنگ لەنێوان رێبەرانی ئایینی و کۆمەڵایەتی و دامودەزگاکانی دەوڵەت کرد ، کەدەبنە رێگە چارەی دەستەبەرکردنی دەرئەنجامەکانی ئەو کارەساتانەی کەبەسەریاندا هاتووە.

لەلای خۆیەوە میر حازم، گرنگیدانی سەرۆک کۆمار و هەڵوێست و پاڵپشتییەکانی لەمەڕ پرسی ئێزیدییەکان بەرز نرخاند و پێزانینی خۆی بۆ ئەو هەوڵانە دەربڕی کەبۆ دادپەروەری بەرانبەر بەقوربانییان و بەرەوپێشبردنی پێکەوە ژیانی نیشتمانی دراون.