ئیدارەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی بەهۆی نالەباری کەشوهەواوە بۆ ماوەیەکی کاتی راگەیاند، ئاماژەیان بەوەکردوە بەهۆی زۆری تەم ومژەوە توانای بینینی ئاسۆیی کەمبوەتەوە  بۆ خوار ئاستی پێویست و کەشەکە بۆ فڕین گونجاو نییە، داواش لەو هاووڵاتیان دەکەن، کە ئەمڕۆ گەشتیان هەیە تا ئاگاداریان نەکەنەوە سەردانی فڕۆکەخانە نەکەن.

ئەمڕۆ دووشەممە، ئیدارەی فڕۆکەخانەی  نێودەوڵەتی بەغداد راگەیەندراوێکی بڵاوکردوەتەوە و تێیدا هاتوە؛ راگرتنی گەشتەکان بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی سەرنشینان و تیمەکانی فڕۆکەوانی و راگرتنی گەشتەکان بەردەوام دەبێت تا رەوشی کەشوهەوا باشتر دەبێت و بینین دەگەڕێتەوە بۆ ئاستی سەلامەت بەپێی ستانداردەکانی فڕۆکەوانی مەدەنی.

ئەوەشیان خستوەتەڕوو، تیمەکانی گەشتیاری ئاسمانی و کەشناسی بەردەوام چاودێری رەوشەکە دەکەن، هەرکاتێک بارودۆخی کەشوهەوا باشتر بوو گەشتەکان دەستپێدەکەنەوە، لەگەڵ گرنگیدانە بەو گەشتانەی بەهۆی راگرتنیانەوە دواخراون.

داواش لەو هاووڵاییانە دەکەن، کە ئەمڕۆ گەشتیان هەیە پەیوەندی بە هێڵە ئاسمانییەکانیانەوە بکەن بۆ زانینی نوێترین زانیاری لەسەر خشتەی گەشتەکان و سەردانی فڕۆکەخانە نەکەن تا دەستپێکردنەوەی هاتوچۆی ئاسمانی رادەگەیەندرێت.