ئەنجومەنی باڵای دادوەری عیراق کاتی شایستە دەستورییەكان و کاتی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتییەکان و پێکهێنانی حکومەتی بڵاوکردەوە
بڵند
١٤ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥
بەگوێرەی ئەو پلانەی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عیراق بڵاوكرده‌وه‌تەوە، بەگوێرەی ماده ده‌ستورییه كارپێكراوه‌كان، ماوه‌ی ده‌ستوری بۆ قۆناغه راگوزه‌ریه‌كانی په‌یوه‌ست به پێكهێنانی سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی عیراق دیاریكردوە.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، دوای ئەوەی دادگای باڵای فیدڕاڵی، کە باڵاترین ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌رییە له عیراق، ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنی گشتی بۆ ئه‌ندامێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران په‌سه‌ند كرد، پلانێکیشی بڵاوکردوتەوە بۆ دیاریکردنی سێ سەرۆکایەتییەکە.
بە گوێرەی پلانەکەی دادگای دادوەری، هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و دوو جێگره‌كه‌ی بەپێی (ماده‌ی 54ی ده‌ستور) له ماوه‌ی 15 رۆژدا، له واده‌ی په‌سه‌ندكردنی له‌لایه‌ن دادگای باڵای فیدراڵی ئه‌نجامده‌درێت.
سەبارەت بە هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی كۆماریش، بەپێی (ماده‌ی 72/دوه‌م/ب)ـی ده‌ستور، له ماوه‌ی 30 رۆژدا له دوای یه‌كه‌مین دانیشتنی په‌رله‌مانه‌وه و دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مان و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی ئه‌نجامده‌درێت.
بەپێی (ماده‌ی 76/یه‌كه‌می ده‌ستور)ـیش ده‌ستبه‌كاربونی سه‌رۆك وه‌زیران، له دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی كۆماره‌وه و له ماوه‌ی 15 رۆژدا ئه‌نجامده‌درێت.
هاوكات بەپێی (ماده‌ی 76/دوه‌می ده‌ستور) پێكهێنانی کابینەی حكومه‌تی نوێ له دوای ده‌ستبه‌كاربوونی سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه بۆ ماوه‌ی 30 رۆژدا ئه‌نجامده‌درێت.



