سەرۆک وەزیرانی عیراق، بریاریداوە پرۆژەی یەکگرتنی کارتی نیشتیمانی وکارتی نیشتەجێبون خێرابکرێت و بۆ ئەو مەبەستەش ئەمرۆ کۆبونەوەیەکی تایبەت ەبو پرسە ئەنجامداوە، بە گوێرە پلانەکە ئیدی کارتی نیشتەجێبون کاری پێناکرێت

ئەمڕۆ یەکشەممە، نوسینگەی راگەیاندنی، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عیراق، راگەیەندراوێکی بڵاوکردوەتەوە تێیدا هاتوە؛ کۆبونەوەیەکی تایبەت لەسەر پڕۆژەی کارتی نیشتمانی یەکگرتوو و یەكسختنی لەگەڵ کارتی نیشتەجێبون ئەنجامدراوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە میانی کۆبونەوەکەدا  پێداچونەوە بە راسپاردەکانی پڕۆژەکە کراوە، کە بریتیە لە پشتبەستن بە کارتی نیشتمانی  لە تەواوی مامەڵەکاندا بۆ بەڕێوەبردنی زانیارییە کەسییەکانی هاووڵاتییان و زیادکردنی زانیارییەکانی کارتی نیشتەجێبونیس بۆ کارتی نیشتیمانی، بە ئامانجی کۆتایی هێنان بە بەکارهێنانی کارتی نیشتەجێبون.

وەک لە راگەیەندراوەکەدا باسکراوە، محەمەد شیاع سودانی فەرمانیکردوە، پەلەبکرێت لە تەواوکردنی پڕۆژەکە بۆ ئەوەی ئیدی کارتی نیشتیمانی ببێتە تاکە بەڵگەنامە بۆ مامەڵەکردنی هاووڵاتییان، بە مەبەستی کەمکردنەوەی بارگرانی لەسەر هاووڵاتییان