بەهۆی خراپی كەش هەواوە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد گەشتەكانی بۆ ماوەیەكی كاتیی راگرت
شنیار
١١ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥
بەهۆی خراپی كەش هەواوە ، فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد گەشتەكانی بۆ ماوەیەكی كاتیی راگرت .
مەیسەم سافی بەرێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی گواستنەوەی عیراق لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردوەتەوە ، بەهۆی خراپی رەوشی كەش و هەوا و كەمبونەوەی ئاستی بینین ، بریاردراوە بەشێوەیەكی كاتیی گەشتەكان لە فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد بەشێوەیەكی كاتیی رابگیرێت، لە كاتی دەستپێكردنەوەی گەشتەكانیشدا هاووڵاتیان ئاگادار دەكرێنەوە .
ئەوە لەكاتێكدایە ، لە چەند رۆژی رابردوودا شەپۆلێكی بەهێزی باران بارین روی لە عیراق كرد ، بەپێی راگەیەندراوێكی دەستەی كەشناسی عیراق ، رۆژانی پێنج شەممە و هەینیش باران بارینی مامناوەند لە بەشێك لە ناوچەكانی عیراق بەتایبەت ناوچەكانی باكور و باشور بەردەوامیی دەبێت .



