وەفدی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتیی قوباد تاڵەبانی لە کۆتایی سەردانەکەیان بۆ بەغداد لەگەڵ موحسین مەندەلاوی، سەرۆکی هاوپەیمانیی ئەساسی عیراقی کۆبونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا شەوی دووشەمە(8/12/2025) بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، بەڕێوەچوونی سەرکەوتووانەی پرۆسەی هەڵبژاردن هەنگاوێکی گرنگە بۆ بەهێزکردنی پایەکانی دیموکراسی لە وڵاتدا.

جەختیشیکردەوە کە  قۆناغی دوای هەڵبژاردنیش ئەرکی هەموو لایەنە سیاسییەکان قورستر دەکات کە بەپێی دەرەنجامەکانی هەڵبژاردن و خواستی هاوڵاتییان زه‌مینه‌یه‌كی گونجاو بڕەخسێنن بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز و کارا کە جێی رەزامەندی هەمووان بێت .

قوباد تاڵەبانی دید و تێڕوانینی یەکێتی خستەڕوو، کە پشتیوانی پێکهێنانی حکومەتێک دەکات کە توانای چاره‌سه‌ركردنی بنەڕەتی كێشه‌كانی نێوان هەرێم و بەغدای هەبێت بەتایبەتیش کێشەی بودجە و مووچەی هەرێمی کوردستان.