روانگەی عیراقی سەوز: توركیا ئامادە نییە ئاو بۆ عیراق بەربداتەوە
لاوان
٧ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥
توركیا لە چوارچێوەی رێككەوتنی ئاو لەگەڵ عیراق داوای دروستكردنی بەنداو و پرۆژە ئاودێرییەكان لە عیراق دەكات، ئامادەش نییە ئاو بەربداتەوە.
روانگەی عیراقی سەوز بڵاویكردەوە، لەسەر بنەمای رێككەوتنی ئاو لە نێوان توركیا و عیراق، حكومەتی توركیا داوای لە عیراق كردووە دروستكردنی بەنداو و جێبەجێكردنی پرۆژە ئاودێرییەكان لەوڵاتەكەی دەستپێبكات.
ئاماژەی بەوەشكردووە، توركیا ئامادە نییە بڕگەیەكی رێككەوتنی ئاو لەگەڵ عیراق جێبەجێ بكات، كە بەردانەوەی ئاوە بۆ روبارەكانی دیجلە و فوڕات.
روانگەی عیراقی سەوز دەڵێت، پێویستە دەسەڵاتدارانی بەغداد هۆشیاربن لەو هەنگاوانەی توركیا و رێوشوێنی پێویست بەرامبەر ئەو وڵاتە بگرنەبەر بۆ پابەندكردنی بە رێككەوتنەكە.



