كشتوكاڵی عیراق: ئەو بەروبومی كشتوكاڵیانە دادەچێنن بەرگەی پلەی گەرمای بەرزبگرن و گۆڕانكاری كەشوهەوا بگرن
محەمەد رزگار
٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥
وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق رایگەیاند، ئەو بەروبومی كشتوكاڵیانە دادەچێنن كە بەرگەی پلەی گەرمای بەرزبگرن و مەترسی لەسەر ئاسایشی خۆراك دروست نەبێت.
مەهدی جبوری بریكاری وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق رایگەیاند، بە ئامانجی جۆگونجاندن لەگەڵ گۆڕانكاری كەشوهەوا و كەمی ئاو سیاسەتی نوێی كشتوكاڵیان داڕێشتووە لە رێگەی جێبەجێكردنی كشتوكاڵی زیرەك بە جۆرێكە كە بەرهەمەكان پۆلێن دەكرێن و توانای ئەوەیان هەیە بەرگەی پلەی گەرمای بەرز بگرن.
وتیشی، جۆرێكی مەرەزە بەسەر جوتیاراندا دابەشدەكرێت كە پشت بە تەكنەلۆژیای نوێ دەبەستێت و بەكارهێنانی ئاو بە رێژەی 50٪ كەمدەكاتەوە.
دەشڵێت، پۆلێنكردنی بەروبومی كشتوكاڵی رۆڵی دەبێت لەسەر رەواندنەوەی ئاسایشی خۆراك و بەروبومەكان لە ناوەڕاست و باشور و رۆژئاوای عیراق دەڕوێنن.



