مارك ساڤایا، نێردەی تایبەتی ترەمپ لە عیراق رایگەیاندوە؛ ئەمڕۆ جیهان عیراق وەک وڵاتێک دەبینێت رۆلێكی گەورەتر و کاریگەتر لە ناوچەکەدا بگێڕێت، بەمەرجێك پرسی چەك له دەرەوەی کۆنترۆڵی دەوڵەت به تەواوی چارەسەربکات و شکۆی دامودەزگا رەسمییەکان بپارێزێت.

نێردەکەی ترەمپ، لە تۆری کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی ئاراستەی دەسەڵاتدارانی عیراق کردوە وپێان دەڵێت؛  لەبەردەم دوڕیانێکی یەکلاکەرەوەدا وەستاون.

 ئاماژەی بەوەکردوە یان عیراق دەبێتە دەوڵەتێکی سەربەخۆ کە توانای جێبەجێکردنی یاسا و راکێشانی وەبەرهێنانیانی بیانی هەبێت، یاخود دەگەڕێتەوە ناو ئەو رەوشە ئاڵۆزەی کە دەبێتە بارگرانی لەسەر هەموو لایەک.

مارك ساڤایا نوسیویەتی؛ هیچ ئابورییەک ناتوانێت گەشە بکات و هیچ هاوبەشییەکی نێودەوڵەتیش ناتوانێت سەرکەوتوو بێت، لە ژینگەیەکدا کە سیاسەت لەگەڵ دەسەڵاتی نارەسمیدا تێکەڵ بووە.

جەختیشیکردەوەتەوە لەوەی عیراق دەرفەتێکی مێژوویی لەبەردەمدایە بۆ هەڵدانەوە ئەم دۆسییە و بەهێزكردنی وێنەی خۆی وەک دەوڵەتێک کە لەسەر سەروەری یاسا بونیاد نراوە نەک دەسەڵاتی چەک.

نێردەکەی ترەمپ ئەوەشیخستوەتەڕوو، ئەوەی ئەمڕۆ پێویستیانە پشتیوانیكردنە  وڵات و رێزگرتن لە دەستورو بەهێزکردنی جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکانە، هەروەها پابەندبونێکی پتەو کە پەیوەستبێت بە دوورخستنەوەی چەک لە سیاسەت، کە دەبێتە ڕیگەی بونیادنانی عیراقێکی بەهێز، کە جیاهان ریزی بگرێت.