کارەبای عیراق: هەزار 200 مێگاوات کارەبامان لەدەستداوە
محەمەد رزگار
٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥
وەزارەتی كارەبای عیراق سەبارەت بە هێرشەكەی سەر كێڵگەی كۆرمۆر ئاشکرایکرد، بەهۆی هێرشەکەوە هەزار و 200 مێگاوات کارەبایان لەدەستداوە.
ئەحمەد موسا وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عیراق رایگەیاند، سیستمی وزەی کارەبایی بەهۆی وەستانی گرێبەستەکانی کڕینی وزە لە وێستگە وەبەرهێنانەکان لە هەرێمی کوردستان، هەزار و 200 مێگاوات کارەبایان کەمیکردووە.
وتیشی، هۆکاری کەمکردنی بەرهەمهێنانی کارەبا دەگەڕێتەوە بۆ وەستانی کێڵگەی غازی کۆرمۆرە.



