بەمەبەستی باشترکردنی کارایی و ئەدای تۆڕەکانی کۆمپانیای ئاسیاسێل لە دەوحە دوو گرێبەستی نوێی ئەنجامدا
٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥
ئاسیاسێڵ، لەگەڵ کۆمپانیای سیسکۆ و گوگڵ درایڤ چەند گرێبەستێکی ئیمزاکرد بە مەبەستی ناساندنی تەکنیکەکانی ژیریی دەستکرد لە چاودێریکردن و باشترکردنی کارایی و ئەدای تۆڕدا، کە دەبێتە هۆی بەرەوپێشبردنی کواڵێتیی و متمانەپێکراوی لە خزمەتکردنی بەشداربوواندا.
کۆمپانیای ئاسیاسێل، راگەیەندراوێکی بڵاوکردوەتەوە و تێیدا هاتوە ؛ ئاسیاسێڵ هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای سیسکۆ دەکات بۆ دابینکردنی دڵنیایی تۆڕی پاڵپشتیکراو بە ژیریی دەستکرد و بەهێزکردنی متمانەی پەیوەندیکردنی تۆڕەکەی لە عیراق.
ئاسیاسێڵ و سیسکۆ
ئاسیاسێڵ هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای سیسکۆ دەکات بۆ دابینکردنی دڵنیایی تۆڕی پاڵپشتیکراو بە ژیریی دەستکرد و بەهێزکردنی متمانەی پەیوەندیکردنی تۆڕەکەی لە عیراق.
ئاسیاسێڵ چارەسەری (Provider Connectivity Assurance (PCAـی پاڵپشتیکراو بە ژیریی دەستکردی کۆمپانیای سیسکۆی هەڵبژارد لە پێناو بەهێزکردنی تۆڕەکەی لە عیراق لە رێگای توانا پێشکەوتووەکانی ژیریی تۆڕ و متمانەپێکراوییەوە، هەروەها ئەم دەستپێشخەرییە یەکێکە لە یەکەمین نموونەکانی لەخۆگرتنی چارەسەری دڵنیایی تۆڕ، کە پشتبەستووە بە ژیریی دەستکرد لە عیراق و دەبێتە هۆی گۆڕینی شێوازی بەڕێوەبردنی تۆڕ لە شێوازی ئینتەراکتیڤ "کارلێککاری"یەوە بۆ پێشبینیکردن، ئەم تەکنەلۆژیایە وا دەکات ئاسیاسێڵ بتوانێت ئەزموونێکی دیجیتاڵیی متمانەپێکراوتر، بەردەوامتر و بە کواڵیتییەکی بەرزتر پێشکەش بە 19.7 ملیۆن بەشداربووەکەی بکات، کە ئەمەش پڕۆسەی وەرچەرخانی دیجیتاڵی لە عیراق خێراتر دەکات.
ئاسیاسێڵ، کۆمپانیای پێشەنگ لە کارپێکردنی تۆڕی پەیوەندییەکانی مۆبایل لە عیراق، ئەمڕۆ هاوبەشی خۆی لەگەڵ کۆمپانیای سیسکۆ راگەیاند، کە کۆمپایایەکی پێشەنگی جیهانییە لە بواری تۆڕ و ئاسایشی ئەلیکترۆنییدا، بە ئامانجی بڵاوکردنەوەی پلاتفۆڕمی (Provider Connectivity Assurance (PCAـی پاڵپشتیکراو بە ژیریی دەستکرد لە سەرانسەری تۆڕەکەیدا. ئەم پلاتفۆڕمە پێشکەوتووە کە تایبەتمەندە لە ئۆتۆماندن و دڵنیایی تۆڕدا، دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی ئاستی ژیری و متمانەپێکراویی تۆڕی ئاسیاسێڵ، ئەمەش بە مەبەستی دابینکردنی ئەزموونێکی دیجیتاڵیی هەرە پێشکەوتوو لە هەر 19 پارێزگاکەی عیراقدا.
ئاسیاسێڵ سوود لەم پلاتفۆڕمە بە ژیریی دەستکرد پاڵپشتکراوەی کۆمپانیای سیسکۆ وەردەگرێت بۆ چاودێریکردن و شیکردنەوە و باشترکردنی پێشوەختە 'proactive'ـی ئەدای تۆڕەکەی. ئەم تەکنەلۆژیایە تێڕوانینی پێشوەختەی دەستبەجێ (تێڕوانینی پێشبینیکارانەی دەستبەجێ و راستەوخۆ) بەردەست دەخات لە سەرجەم ئاستەکانی پەیوەندی و خزمەتگوزارییەکانی تۆڕی ئاسیاسێڵدا، هاوتەریب لەگەڵ دابینکردنی توانای دۆزینەوەی ئاماژەکانی حاڵەتی ناسروشتی بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی، و دەستنیشانکردنی هۆکارە بنەڕەتییەکان و خێراترکردنی پرۆسەی چارەسەرکردنی گرفتەکان پێش ئەوەی کاریگەری لەسەر 19.7 ملیۆن بەشداربووەکەی کۆمپانیا دروست بکەن. ئەم دەستپێشخەرییە رێگە بە تیمەکانی کارپێکردنی چالاکییەکانی تۆڕەکانی تایبەت بە خزمەتگوزاریی کۆمپانیاکان و مۆبایل لە ئاسیاسێڵ دەدات بۆ دابینکردنی تواناگەلێکی تۆڕی پاڵپشتکراو بە ژیریی دەستکرد کە توانای خۆچاککردنەوەی ئۆتۆماتیکییان هەیە، بە جۆرێک کە باشترکردنی کواڵیتی ئەو خزمەتگوزارییەی پێشکەشی بەشداربووەکانی دەکات مسۆگەر بکات.
حەسەن شامی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری تەکنەلۆژیای زانیاری و داهێنان لە ئاسیاسێڵ رایگەیاند: "لە ڕێگەی پلاتفۆڕمی Provider Connectivity Assuranceـی پاڵپشتکراو بە ژیریی دەستکردی کۆمپانیای سیسکۆوە، هەنگاوێکی گەورە دەنێین بە ئاڕاستەی کارپێکردنی تۆڕێکی ژیر و خۆکار "ئۆتۆمێنراو". ئەنجامی ئەم پڕۆژەیەش هێنانە کایەی تۆڕێکی گونجاوتر دەبێت، کە توانای خۆباشترکردنی دەبێت، و لە هەمان کاتیشدا هاوتەریب دەبێت لەگەڵ خواستەکانی خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکان و پەرەپێدانی تەکنەلۆژیاکانی 5Gـدا. ئەم تەکنەلۆژییایە توانای پێشبینیکردن و ڕێگریکردن لە گرفتەکانی خزمەتگوزاریی هەیە پێش ئەوەی ڕووبدەن، ئەمەش وەرچەرخانێک لە شێوازی خزمەتکردنی کڕیارانمان دەهێنێتە ئاراوە. ئەم پڕۆژەیە ڕەنگدانەوەی پابەندبوونمانە بە پێشەنگبوونمان لە بواری تەکنەلۆژیادا و پێشکەشکردنی متمانەپێکراوترین ئەزموونی دیجیتاڵی لە عێراقدا."
هەروەها زەیان سادق، بەڕێوەبەری گشتیی دابینکارانی خزمەتگوزارییەکانی کۆمپانیای سیسکۆ لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا (MEA) رایگەیاند: "ئێمە لە سیسکۆ درک بەوە دەکەین کە بەدەستهێنانی دەرەنجامی باڵا لە بزنسدا لە دیمەنی دیجیتاڵی ئەمڕۆدا، پێویستی بە پێشکەشکردنی ئەزموونی دیجیتاڵیی بێوێنە هەیە بە شێوەیەکی بەردەوام بە هەموو بەکارهێنەران، لە هەموو شوێنێک و لە هەموو کاتێکدا. ئەم هاوبەشییە وەبەرهێنانی ستراتیژییانەی سیسکۆ بەرجەستە دەکات لە بەرەوپێشبردنی ڕەوتی وەرچەرخانی دیجیتاڵی و داهێنان لە بواری ژیریی دەستکرددا لەسەر ئاستی ناوچەکە، لە ڕێگەی جێگیرکردنی ژیریی دەستکردەوە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ لەناو تۆڕی ئاسیاسێڵدا، تا ئەم کۆمپانیا پێشەنگەی مۆبایل لە عێراق ئەزموونێکی پێشوەختەی چالاکانە و بێگرفت پێشکەش بە ملیۆنان بەشداربوو بکات."
ئاسیاسێڵ و Google Cloud
لەلایەکی دیکەوە ئاسیاسێڵ هاوبەشی لەگەڵ Google Cloud رادەگەیەنێت بۆ دابینکردنی ئامرازەکانی بەرهەمهێنانی پاڵپشتیکراو بە ژیریی دەستکرد لە عیراق و لەنێویشیاندا Google Workspace.
کۆمپانیای ئاسیاسێڵ، ئەمڕۆ ئیمزاکردنی رێککەوتننامەی هاوبەشی لەگەڵ Google Cloud راگەیاند، بە مەبەستی دابینکردنی Google Workspace و ئامرازەکانی دیکەی هاوکاریکردنی پاڵپشتیکراو بە ژیریی دەستکرد بۆ کەرتەکانی بزنس و دامەزراوە پەروەردەییەکان لە سەرانسەری عیراقدا.
ئەم هاوبەشییە پێگەی ئاسیاسێڵ پتەوتر دەکات وەک یەکەمین کارپێکەری پەیوەندییەکان لە عیراقدا، کە ئامرازەکانی چارەسەریی بەرهەمهێنان و هاوکاریکردن لە Google Cloudـەوە دابین دەکات، ئەمەش پاڵپشتیی گەشەی ئابووریی دیجیتاڵیی وڵات و هەوڵەکانی بەمۆدێرنکردنی کەرتی بزنس و کارسازی دەکات.
لە ژێر رۆشنایی ئەم هاوبەشییەدا، ئاسیاسێڵ هەڵدەستێت بە دابینکردنی هەر یەکە لە ئامرازەکانی Gemini Enterprise و Google Workspace و Google Workspace for Education، لەگەڵ ئامرازەکانی دیکەی پاڵپشتیکراو بە ژیریی دەستکرد، لەوانەش Google NotebookLM، بۆ ئەوەی دامەزراوەکان بەشێوەیەکی کاراتر پەیوەندی و هاوکارییەکانیان ئەنجام بدەن و داهێنان بکەن.
عامر سوناع، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئاسیاسێڵ رایگەیاند: "ئەم هاوبەشییە لەگەڵ Google Cloud وامان لێدەکات کە چارەسەری بەرهەمهێنانی متمانەپێکراو و پارێزراو و ئامادە بۆ داهاتوو بۆ کەرتی بزنس و دامەزراوە پەروەردەییەکان لە عیراقدا دابین بکەین. ئەم هەنگاوە وێستگەیەکی گرنگە لە گەشتەکەماندا بۆ خێراکردنی پرۆسەی وەرچەرخانی دیجیتاڵی لە عیراق لە رێگای هاوبەشیکردن لەگەڵ پێشەنگە جیهانییەکانی دابینکردنی تەکنەلۆژیا."لەلای خۆیەوە غەسان کۆستا، بەڕێوەبەری گشتیی هەرێمی لە کۆمپانیای Google Cloud رایگەیاند: "پێکهێنانی ئەم هاوبەشییە لەگەڵ ئاسیاسێڵ هەنگاوێکی گرنگە بۆ بەرەوپێشچوونی دامەزراوەکان لە سەرتاسەری عیراقدا بە سوودوەرگرتن لە توانا ناوازەکانی Google Workspace و ئامرازە پێشکەوتووەکانی بەرهەمهێنانی پاڵپشتیکراو بە ژیریی دەستکرد. لە رێگای ئاوێتەکردنی تێگەیشتنی قووڵی ئاسیاسێڵ بۆ بازاڕی ناوخۆیی و پەخش و ئامادەیی بەرفراوانی لە سەرتاسەری وڵاتدا لە لایەکەوە، لەگەڵ چارەسەرە داهێنەرەکانی Googleـدا لە لایەکی ترەوە، ئێمە پابەندین بە پاڵپشتیکردنی گەشتی وەرچەرخانی دیجیتاڵی و بەرەوپێشبردنی کۆمپانیا و دامەزراوە پەروەردەییەکان بۆ گەشەکردن لە سەردەمی دیجیتاڵدا."



