سەرۆکایەتی شارەوانی بەغدا رایگەیاندوە؛ سزای ئەو کەسانە دەدات کە، شەقامە گشتییەکان دەگرن یاخود زبڵ و خاشاک لە شەقامە گشتییەکاندا فرێدەدەن، ئاماژەی بەوەشکردوە سزاکان تا پێنج ملیۆن دینار دەڕوات و شۆردنی ئۆتۆمبێلیش لە شەقامە گشتییەکان سزاکەی 500 هەزار دینارە.

ئەمڕۆ دووشەممە، شارەوانی بەغداد سزای نوێی راگەیاند و سزای فڕێدانی پاشماوەی بیناسازی لە ناوچە دیارینەکراوەکاندا لە نێوان دوو بۆ پێنج ملیۆن دینار دیاری کردوە،  گرتنی رێگەی گشتیش بەۆ هەر مەبەستێک بێت لەلایەن هاووڵاتیانەوە سزاکەی یەک ملیۆن دینارە.

ئاماژەیان بەوەشکردوە؛ شۆردنی ئۆتۆمبێل لەسەر شەقامە گشتییەکان بەدەر نییە لە سزاکان و هەر کەس ئەو کارە بکات 500 هەزار دیانر سزا دەدرێت و وردەکاری سزاکەی دەنێردرێت بۆ بەرێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆ.

 ئودەی ئەلجندەیل، وتەبێژی شارەوانی بەغدا، بە ئاژانسی هەواڵی عیراقی راگەیاندوە لە ئێستاوە ژمارەیەکی زۆر سزا بەسەر ئەو سەرپێچیکارانەدا سەپێنراوە کە دەستدرێژی دەکەنە سەر رێگاکان و گۆڕەپانە گشتییەکانی ناو پایتەخت.