لەیەکێک لە پارێزگاکانی عیراق ژنێک بە سکێک چوار منداڵی کوڕی بوو
بڵند
٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥
تەندروستی ئەنبار رایگەیاندوە؛ دایکێک بە سکێک چوار منداڵی بوە و سەرجەمیان رەگەزی نێرن، ئاماژەیانبەوشکردوە؛ منداڵبوونەکە لە رێگەی نەشتەرگەری پێشوەختەوە بووە و تەندروستی چوارمنداڵەکە ودایکیشیان جێگیرە.
ئیدارەی نەخۆشخانەی منداڵبوون و منداڵانی فەللوجە رایگەیاندووە، دایکێک بە یەک سک چوار منداڵی کوڕی بووە، ئەوەشیانخستوەتەڕوو، رەوشی دایکەکە و چوار منداڵەکە لە ئێستادا جێگیرە و لە ژێر چاودێریدان.
ئەوەشیان خستوەتەڕوو، چوار منداڵەکە بە کێشی گونجاو لەدایک بوون بەڵام لە سەرەتادا تووشی کێشەی هەناسەدان بوون و یەکێکیان پێویستی بە گواستنەوەی خوێن بوو و بۆی ئەنجامدراوە.
نەخۆشخانەکە ئاماژەی بەوەشکرد، ستافی پزیشکی بەردەوامن لە سەرپەرشتیکردنی چوار منداڵەکە، لە یەکەی چاودێری چڕی تازەلەدایکبووان بۆ چاودێریکردنی گەشەی تەندروستییان و دڵنیابوون لە وەرگرتنی چاودێری پێویست تاوەکو بارودۆخیان بە تەواوی جێگیر دەبێت.







