عومان ڤیزا لەسەر پاسپۆرتی عیراق هەڵدەگرێت
ئاکام
٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥
سەڵتەنەی عومان بڕیاریدا بە هەڵگرتنی ڤیزا لەسەر هەڵگرانی پاسپۆرتی دیپلۆماسی و تایبەت و خزمەتگوزاری عیراقی.
ئاژانسی هەواڵی عومان بڵاویكردەوە، سوڵتان هەیسەم بن تاریق سوڵتانی عومان بڕیارێكی سوڵتانی دەركردووە بۆ پەسەندكردنی رێككەوتننامەی لێخۆشبوونی هاوبەش لە ڤیزا كە لە ئەیلولی ئەمساڵ ئیمزا كراوە بۆ هەڵگرانی پاسپۆرتی دیپلۆماسی و تایبەت و خزمەتگوزاری دەرچووە هەردوو وڵات.
ئاماژە بەوەشكردووە، ئەم بڕیارە لە رۆژنامەی رەسمی بڵاودەكرێتەوە و لە رۆژی دەرچوونییەوە كاری پێدەكرێت.
ئەم بڕیارە نوێیە ئاسانكاری زیاتر بۆ گەشتیی نێوان هەردوو وڵات دەكات و پەیوەندییە دیپلۆماسی و خزمەتگوزارییەكانی نێوانیان بەهێزتر دەكات.



