كەشناسی عیراق: سبەینێ نزمترین پلەی گەرما لە سلێمانی تۆمار دەكرێت
شنیار
١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥
دەستەی كەشناسی عیراق رایگەیاند، سبەینێ نزیمترین پلەی گەرما لە سلێمانی تۆمار دەكرێت كە بۆ شەش پلە دادەبەزێت.
دەستەی كەشناسی عیراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، بەپێی پێشبینییەكانیان رۆژی چوارشەممە لە زۆربەی ناوچەكانی عیراق پلەكانی گەرما نزیك دەبێت لە ئەمڕۆ و ئاسمان ساماڵ دەبێت و تەنها لە هەندێك ناوچە هەور دەبێت.
ئاماژەی بەوەشكردووە، سبەینێ بەرزترین پلەی گەرما لە بەسرە دەبێت كە دەگاتە 28 پلە و نزیمترین پلەی گەرماش لە سلێمانی تۆمار دەكرێت و بۆ شەش پلە دادەبەزێت، لە هەولێریش نزمترین پلەی گەرما حەوت پلە و لە دهۆكیش 8 پلە دەبێت.



