کۆمسیۆن ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکانی راگەیاند، "هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان" پلەی یەکەمی بەدەستهێنا

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، ئەنجامی کۆتایی خولی شەشەمی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقی راگەیاند. بەپێی ئەنجامەکان، "هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان" بە بەدەستهێنانی 411,300 دەنگ و مسۆگەرکردنی 15 کورسی، پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە.

براوە سەرەکییەکان:

بەپێی ئەنجامە فەرمییەکان، لیستی "تەقەدووم" بە 277,416 دەنگ و بەدەستهێنانی 10 کورسی لە پلەی دووەمدا دێت، "دەوڵەتی یاسا"ش بە 228,300 دەنگ و 9 کورسی پلەی سێهەمی بەدەستهێناوە.

دابەشبوونی کورسییەکان
قەوارە سیاسییەکانی دیکە بەم شێوەیە کورسییەکانیان بەدەستهێناوە:

  • 5 کورسی: هاوپەیمانی هێزەکانی دەوڵەت، بزووتنەوەی سادیقوون، هاوپەیمانیی عەزم.

  • 4 کورسی: رێکخراوی بەدر، هاوپەیمانیی سەروەری نیشتمانی، هاوپەیمانیی ئەساس.

  • 3 کورسی: جووڵانەوەی حقووق.

  • 2 کورسی: پارتە نیشتمانییەکە.

  • 1 کورسی: ئەبشر یا عێراق، خەدەمات، ئیشراق کانوون.

کورسی کۆتای کریستیانەکان:

یەکێک لە کورسییەکانی کۆتای پێکهاتەی کریستیانیش بەر ئیلفان فائق یەعقوب زیا جابیرۆ کەوتووە، کە توانیویەتی 13,137 دەنگ بەدەستبهێنێت.

  1. هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان: 411,300 دەنگ (15 کورسی)

  2. تەقەدووم: 277,416 دەنگ (10 کورسی)

  3. دەوڵەتی یاسا: 228,300 دەنگ (9 کورسی)

  4. هاوپەیمانی هێزەکانی دەوڵەت: 138,904 دەنگ (5 کورسی)

  5. بزووتنەوەی سادیقوون: 128,249 دەنگ (5 کورسی)

  6. هاوپەیمانیی عەزم: 128,122 دەنگ (5 کورسی)

  7. بەدر: 116,704 دەنگ (4 کورسی)

  8. هاوپەیمانیی سەروەری نیشتمانی - تسریع: 110,037 دەنگ (4 کورسی)

  9. هاوپەیمانیی ئەساس: 104,164 دەنگ (4 کورسی)

  10. جووڵانەوەی حقووق: 77,763 دەنگ (3 کورسی)

  11. پارتە نیشتمانییەکە: 53,143 دەنگ (2 کورسی)

  12. ئەبشر یا عێراق: 38,762 دەنگ (1 کورسی)

  13. خەدەمات: 37,933 دەنگ (1 کورسی)

  14. ئیشراق کانوون: 23,288 دەنگ (1 کورسی)

  15. ئیلفان فائق یەعقوب زیا جابیرۆ (مەسیحی): 13,137 دەنگ (1 کورسی)