دادگاى فیدراڵى بڕیاریدا بە کۆتایی هێنان بە کارەکانی خولى پێنجەمى ئەنجومەنى نوێنەرانی عیراق و بەمەش حکومەتی ئێستای عیراق دەبێتە حکومەتی کاربەڕێکەر.

ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی عیراق كۆبووەوە و لەسەر داوای سەرۆك كۆمار لێكدانەوەی بۆ ماددەی 56ـی دەستور كرد سەبارەت بە چارەنووسی دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێكردن. 
دادگای فیدراڵی بڕیاریدا بە كۆتاییهێنان بە كارەكانی خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و لەمەبەدوا هەر كارێك بكات نادەستوری و نایاسایی دەبێت، حكومەتی ئێستای وڵاتەكەشی كرد بە كاربەڕێكەر، تا ئەو كاتەی حكومەتی نوێ پێكدەهێنرێت. 
 هەروەها دادگای فیدراڵی بڕیاریدا دەسەڵاتی د.لەتیف رەشید سەرۆك كۆماری عیراق بمێنێتەوە ، وەك بەشێك لە دەسەڵاتی جێبەجێكردن و تا خولی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران دەستبەكاردەبێت.